قەرزەكانی توركیا ئاشكرا دەكرێت
قەرزەكانی توركیا كەڵەكە دەبن
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی داتاكان، قەرزەكانی سەر توركیا ھێندە زۆر بووە، كە توانای دانەوەی قەرزە دەرەكییەكانی نەماوە، بەجۆرێك ئەستەمە بتوانێت نیوەی ئەو قەرزەی كە لەسەریەتی بداتەوە.
پەیمانگای دارایی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، قەرزی كەڵەكەبووی سەر توركیا رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوونە و ئەنقەرە دەتوانێت تەنیا نیوەی قەرزە دەرەكییەكان بداتەوە، كە بڕەكەی لە 120 ملیار دۆلار زیاترە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئێستا توركیا زیاتر لە ھەر وڵاتێكی دیكە پێویستی بە پارەداركردن ھەیە، بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا: "بەھۆی قەیرانی ئابووری لە تورکیا ھاوردە و ھەناردەی كاڵا بۆ ماوەی 18 مانگە داكەوتن تۆماردەكات، لەگەڵ ئەوەشدا دانەوی قەرزی دەرەكی لەمساڵدا ئەستەم دەبێت، چونكە سەرەڕای ھەموو ئەوانە یەدەگی نەختینەی تایبەت بە وڵاتەكە داكەوتووە، ئەوەش دۆخەكەی قوڕستر كردووە.
ھ.م