یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بانکەکانی بەریتانیا بڕیارێک دەدات

"پێویستە رێگە بە بانکەکانی بەریتانیا بدرێت لە یەکێتی ئەوروپا کاربکەن"

K24 - ھەولێر

یەكێتی ئەوروپا بڕیارێكی چاوەڕواننەكراو بۆ بانكەكانی بەریتانیا دەردەكات.

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا، یەكێتی ئەوروپا داواکاری بەریتانیای رەتکردەوە، کە ماف بە بانك و دامەزراوە داراییەكانی بدات، بگەنە بازاڕی یەكێتییەكە و مامەڵەی دارایی ئەنجامبدەن .

لە دوای ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابووەوە داوایکردبوو، ماف بە بانك و دامەزراوە داراییەكانی بەریتانیا بدات بگەنە بازاڕی یەكێتییەكە و مامەڵەی دارایی ئەنجامبدەن، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەوروپا ئەو داواكارییەی بەریتانیای رەتكردەوە.

پێشبینی دەكرێت كە داھاتووی پەیوەندییەكانی نێوان دامەزراوە دارایی و بانكەكان لە لەندەن و ھەروەھا بازاڕەكانی یەكێتی ئەوروپا ببێتە بابەتێكی سەرەكی دانوستاندنی نێوان ھەردوولا.

ھ.م