"کۆرۆنا مەترسییەکان لەسەر ئابووری زیاد دەکات"
كۆرۆنا زیانی گەورە بە وڵاتان دەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا رایگەیاند، مەترسییەکان بۆ سەر ئابووری ئەمەریکا بەردەوامە، و بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
جێرمی پاول سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا گووتی، بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا بە وردیەوە چاودێری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، کە کاریگەری بۆ سەر ئابووری چین دەبێت، و پێشبینی دەکات کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان هەبێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا، سیاسەتی نەختیەنیی گونجاوە بۆ گەشەکردنی ئابووری و بەرزکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان بۆ ئامانجی دیاریکراو کە 2%.
ھ.م