خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له 3 پارێزگا گرژیان تێكه‌وت
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، بابل و ناسرییه گرژی پێكهه‌ڵپژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا به سومه‌رییه نیوزی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌للانی و هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره روویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، راشیگه‌یاند، "هێزه ئه‌منییه‌كان گوللـه‌ی پلاستیكی و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كار ده‌هێنن".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند: له شاری ناسرییه‌ش شه‌ڕ له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و ئاشكراشیكرد، له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و ناسرییه 7 خۆپیشانده‌ر برینداربوون و ژماره‌یه‌كیشیان تووشی حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون.
هاوكات له شاری بابلیش هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنیان چه‌كی زیندوو و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنن.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانه‌كانی ئه‌و شاره‌ش، به‌هۆی به‌رده‌وامی پێكهه‌ڵپژان له نێوان هه‌ردوولا، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
H.B