توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا پاشه‌كشه‌ی كرد
له سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه پاشه‌كشێ پێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندووه، دوای كوژرانی ئه‌ندامێكی تیمی هه‌واڵگری توركیا، ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی گوتیشی: ئه‌و هێزانه‌ی له نێوان گونده‌كانی ته‌ل ته‌مر و ئه‌بو رهئسهینی نزیك حه‌سه‌كه بوون، پاشه‌كشێیان پێكراوه.
له ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه و ره‌ققه، گرژی له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سوپای سووریا له لایه‌ك و هێزه‌كانی توركیا هاتووه‌ته ئاراوه.
له (9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)ه‌وه توركیا به قوڵی (30) كیلۆمه‌تر چووه‌ته ناو خاكی سووریا و ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی هه‌سه‌ده ئه‌نجامداوه.