سه‌ڵاح بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره ده‌كرێت
یه‌كه‌مجاره سه‌ڵاح له‌م پاڵه‌وانێتییه یاری بكات

محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکرێت بۆ بەشداری کردن لە ئۆڵمپیادی داهاتوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی ئه‌و یاریزانه له‌و پاڵه‌وانێتییه.
شەوقی غەریب راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی میسڕ رایگەیاند ئەوان لە پلانیاندا هەیە بانگهێشتی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی محەمەد سەڵاح بکەن، بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵمپیادی داهاتوو کە بریارە مانگی حەوتی ئەمساڵ لە تۆکیۆی ژاپۆن بەرێوەبچێت.
هەڵبژاردەکانی بەشدار بوو لە ئۆڵمپیادی تۆکیۆ دەتوانن بەشداری بە سێ یاریزانی سەرووی 23 ساڵ بکەن و میسڕییەکانیش دەیانەوێت بە بانگهێشت کردنی گۆڵکارەکەی رێدز، رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوەکە بکەن و فیرعەونەکان پێش دەست پێکردنی ئۆلمپیادی هاوینە، نزیکەی 10 یاری دۆستانە ئەنجام دەدەن و چاوەڕێش دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی پرێمەرلیگ، سەڵاح پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.
هه‌ڵبژارده‌ی میسر دوایینجار به‌شدارییان له ئۆڵمپییاد 2012 كردووه، دوای 8 ساڵ جارێكی دیكه به‌شداریی له ئۆڵمپییاد ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌یان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌بوونی سه‌ڵاح كێبڕكێی نازناوه‌كه بكه‌ن.
محه‌مه‌دی سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له كۆی 33 یاری 18 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه.
سه‌ڵاح له كۆتاییه‌كانی 2011 بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی میسر كرا، له‌وكاته‌وه 67 یاری له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونه‌كان كردووه و 41 گۆڵی تۆمار كردووه.