بەرپرسێکی عێراق بە تۆمەتی به‌ قاچاغ بردنی نەوت بەندکرا

" 1500 تانکەری نەوتیان بە قاچاخ ئاودیو كردووه"

K24 - ھەولێر

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی دەروازەی سنووری رەبیعە و سێ کارمەندی دەروازەکە دەرچووە، کە بەهەدەردان و زیان گەیاندن بە سامانی گشتی تێوەگڵاون.

فەرمانگەی بەدواداچوونی دەستەکە رایگەیاند، ئەو دۆسیەیە دوای به‌ دواداچوون لەلایەن فەرمانگەکەیانەوە، رەوانەی دادگا کراوە، تۆمەتباران بەرهەمە نەوتییەکانیان بە قاچاخ لە دەروازەی سنووری رەبیعەوە بردووەتەوە دەرەوە و بە نووسراوی فەرمی كارئاسانیان بۆ تانكه‌ره‌كان کردووە، بە جۆرێک 1500 تانکەری نەوتیان بە قاچاخ ئاودیو كردووه‌، کە دەکاتە بە بەھای نزیکەی 17 ملیۆن و 580 هەزار دۆلار.

ھ.م