تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێدەدات
"تورکیا بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت"
K24 - ئەنقەرە
تورکیا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو پێش ببات، بۆ ئەوەش شاندێکی فەرمی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەبارەی بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی گفتوگۆیان کردووە.
خاوەن کارە کوردەکانی باکووری کوردستان دەڵێن، ئامانج لە سەردانەکەیان پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرەیە، و پسپۆڕانی وزەش دەڵێن، تورکیا بە بایەخەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.