بەرهەمهێنانی کارەبا لە ھەرێمی كوردستان زیاد دەکات
"حكوومەت زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی هێڵی نوێی كاره‌با خه‌رج دەكات"
K24 - ھەولێر
بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات. به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زارەتی كاره‌با دایڕشتووه، چه‌ندین وێستگه‌ی نوێ و هیڵی كاره‌با بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با زیاد ده‌كرێن. وته‌بێژی وه‌زارەتی كاره‌باش رایده‌گه‌یانێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و به‌شێك له دروستكردنی هێڵی نوێی كاره‌با خه‌رج كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ساڵدا ته‌واو بكرێت و بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكات.
بە مەبەستی زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر بڕی 15 ملیۆن دۆلار دەربڕیوە. وێستگەی دەربەندیخان یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە بە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن دۆلار بڕیاری نۆژەنکردنەوەی دراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە وەزراتی کارەبا پلانی چوارساڵی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد.
ئومێد محەممەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بۆ كوردستان24، باس لەوە دەکات، بەدانانی چەند ھێڵێکی نوێی کارەبا و دروستکردنی ئەو وێستگانە بەرھەمی کارەبا زیاد دەبێت.
ژمارەیەکی زۆری وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان لەکار وەستاون، وەزارەتی كارەبا چاوەڕێی دابینکردنی سووتەمەنیی پێویستە بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا، بۆ ئەوەی یەکەی بەرھەمھینانی کارەبا زیاتر بکات.
لە ساڵانی رابردوودا بەشێک لە وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بە گازوایل کاریان دەکرد، کە له ڕووی خه‌رجییه‌وه ببووە بارگرانییەکی زۆر بەسەر حکوومەت، ھەر بۆیە ئێستا وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا سەرجەمیان کراونەتە غاز، بەڵام وەکو پێویست سووتەمەنیان بۆ دابین ناکرێت، ئەمەش وای کردووە وەزارەتی کارەبا بە تەواوی نەتوانێت خواستی بەکارھێنەرانی پڕ بکاتەوە.
ھ.م