ژمارەی منداڵانی چەكدارانی داعش لە عێراق ئاشكرا دەكرێت
رووسیا زیاتر لە 150 منداڵی چەكدارانی داعشی گەڕاندەوە
K24 - ھەولێر
کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا ئاشكرای دەكات، زیاتر لە 500 منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە عێراقن.
ئانا کۆزنیتسوڤا، کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا رایگەیاند، زیاتر لە 500 منداڵی چەکدارە بیانییەکانی داعش لە زیندانەکانی عێراق و هەزارانی دیکەش لە کەمپەکانی سووریادا ماون.
ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر، کۆزنیتسوڤا رایگەیاندبوو، لەماوەی ساڵی رابردوو، 156 منداڵی چەکدارە داعشەکانیان لە عێراق و سووریا گەڕاندووەتەوە رووسیا.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، چەندین داوایان لە وڵاتان كردووە كە ژن و منداڵی چەكدارانی داعش ببەنەوە وڵاتانی خۆیان، ھاوكات ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش لە زیندانەكانی رۆژئاوای كوردستان ھەن.