بڕێك پارە بۆ چاودێریكردنی فەڵەستییەكانی عێراق تەرخان دەكرێت

یاداشتنامەیەكی تایبەت بەو فەڵەستینیانەی لە عێراقن رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت

K24 - ھەولێر

عێراق بەنیازە بڕە پارەیەكی زیادە بۆ چاودێریكردنی فەڵەستییەكانی نیشتەجێن لەو وڵاتە  تەرخان بكات.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، یاداشتێكی تایبەت بەو فەڵەستینیانەی كە لە عێراقدا نیشتەجێن ئامادەكراوە و تەنیا ماوە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت.

عەلی عەباس جیهانگیر، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە ئاشكرای كرد، لە یاداشتنامەكەدا بڕە پارەیەک بۆ ئەو فەڵەستینیانە تەرخانکراوە، کە لە عێراق نیشتەجێن.

 گوتیشی، حكوومەت لە پاڵپشتیكردنی ئەو فەڵەستینیانەی لە عێراق نیشتەجێن بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا، فەڵەستینییەکانی نیشتەجێی عێراق ژمارەیەیان لە 30 بۆ 32 ھەزار خێزانە و لە سنووری زۆربەی پارێزگاكانی عێراق ھەن.

ھ.م