كۆرۆنا ھەلیكار بۆ عێراقییەكان دەڕەخسێنێ

رێگری لە كرێكارانی چینی دەكرێت

K24 - ھەولێر

رێگەگرتن لە ھاتنە ژوورەوەی كرێكارانی چینی بۆ عێراق بەھۆی كۆرۆناوە، بووەتە ھۆكاری ئەوەی ھەلیكاری زۆر بۆ عێراقییەكان بڕەخسێت.

لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە، ئەو رێوشوێنەی لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە گیراوەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە ھاتنە ژوورەوەی كرێكاری چینی بۆ ناو پارێزگاكانی عێراق، كە بووەتە ھۆكار لە بواری كۆمپانیا نەوتییەكان ھەلیكاری زۆر بۆ دانیشتووانی عێراق بڕەخسێندرێت.

فازڵ ئەلفەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، ھەرچەندە ژمارەیەكی زۆری كرێكاری چینی لە ماوەی رابردوودا عێراقیان جێھێشت، بەڵام ئەوە كاریگەری ناكاتە سەر ھەناردەی نەوت و تەنانەت ھەلیكار لە ناو كۆمپانیاكانی نەوت و وەبەرھێنان بۆ  بێكاران لە عێراق رەخساوە.

ھ.م