ھێلكەی توركی بازاڕەكانی عێراق كۆنترۆڵ دەكات
سێ وڵات زۆرترین ھێلكەی توركیان ھاوردە كردووە
K24 - ھەولێر
ھەناردەی توركیا لە ھێلكە بۆ ھەر یەك لە عێراق، سووریا، كوێت ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە و بازاڕەكانی ئەو وڵاتانەی كۆنترۆڵ كردووە.
بەگوێرەی نوێترین داتاكانی توركیا، ھەرچەندە پەیوەندییەكی فەرمی لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشق نەبووە و ھەروەھا حكومەتی عێراق ھاوردەی ھێلكەی لە توركیاوە قەدەخەكردووە، بەڵام لە ماوەی ساڵی رابردوودا ھەناردەی توركیا لە ھێلكە بۆ ھەر یەك لە عێراق، سووریا و كوێت ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، بەجۆرێك لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین ھێلكەیان لە توركیاوە ھاوردەكردووە لە ساڵی رابردوودا، عێراق لە پلەی یەكەمدا ھاتووە و بەھای ھەناردەی ھێلكە بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 96 ملیۆن دۆلار.
سەبارەت بە سووریا لە پلەی دووەمدا دێت و بەرزبوونەوەی لە قەبارەی ھەناردەی ھێلكەی توركی تۆماركردووە و بۆ 41 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، كوێتیش لە پلەی سێیەمی لیستەكەدا ھاتووە و بۆ 31 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە.
ھ.م