زانایانی چین سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوییان دۆزییه‌وه
ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌یه‌ك دزه‌ی كردووه
K24- هه‌ولێر:
دوو پسپۆڕی چینی له بواری بایۆلۆجی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا توانییان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له لی سیاو و بۆتاو سیاو، كه دوو پسپۆڕی بواری بایۆلۆجی چینین، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا توانییان سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یان بۆ تاقیگه‌یه‌كی زانستی شاری وۆهان گەڕاندووەتەوە، كه ده‌كه‌وێته نزیك بازاڕی فڕۆشتنی خواردنه ده‌ریاییه‌كان، كه پێشتر له هه‌واڵه جیهانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و په‌تایه ئاماژه‌ی بەو بازاڕە درابوو، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و دوو پسپۆڕه چینییه ئاماژه‌یان پێداوه، شه‌مشه‌مه كوێره له‌و بازاڕه نه‌فرۆشراون، چونكه وۆهان باڵنده شیرده‌ره‌كان بۆ خواردن به‌كارناهێنن.
له راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌و دوو زانایه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، تاقیگه‌یه‌ك به‌ناوی "ناوه‌ندی وۆهان بۆ چاودێری و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا" ده‌كه‌وێته دووری ته‌نیا 280 مه‌تر له‌و بازاڕه و تایبه‌ته به تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر شه‌مشه‌مه كوێره.
دوو زاناكه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، دوو رووداوی جیاواز له‌و تاقیگه‌یه بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، یه‌كه‌میان كاتێك شه‌مشه‌مه كوێره‌یه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئه‌و تاقیگه‌یه و گازی لێ گرتووه، دووه‌میشیان كاتێك شه‌مشه‌مه كوێره‌یه‌كی دیكه میزی به هه‌مان كارمه‌نددا كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ش هه‌ستی به مه‌ترسی ئه‌و رووداوه كردبوو، وه‌ك خۆبه‌خش خۆی له كارمه‌ندانی دیكه جیا كردبووه‌وه و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ چووبووه شوێنێكی په‌راوێزخراو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، دیاره ئه‌و ماوه‌یه به‌س نه‌بووه بۆ دڵنیابوون له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
دوو زانا چینییه‌كه ئه‌م دوو رووداوه به یه‌كه‌م هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ده‌زانن.
H.B