شاندێكی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ عەللاوی كۆدەبنەوە
گوتەبێژی پارتی: ناكرێت كەسێك لە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بۆ وەزارەتەكان كاندید بكرێت
K24 - ھەولێر
شاندێکی باڵای ھاوبەشی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێرداو بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند" ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیە، لە کۆبوونەوەکەش باسی ئەو تایبەتمەندیانە دەکرێت، چونکە ناکرێت کەسێک لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان کاندید بکرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی کورد لەو حکوومەتە بکات".