کوردستان فاوندەیشن: هیوادارین کوردستان24 لە خزمەتکردن بە کوردستان بەردەوام بێت
بەڕێوەبەری کوردستان فاوەندەیشن، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەسپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24، گەرمترین پیرۆزباییی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکە کرد و هیوای خواست ئەم یادە ببێتە هەوێنی درەوشانەوەی بەردەوام و خزمەتکردنی زیاتر بە کوردستان.
شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری کوردستان فاوەندەیشن، بە بۆنەی تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم میدیاکاران و کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە کرد.
لە پەیامەکەی کوردستان فاوندەیشن بۆ کوردستان24ـدا هاتووە، هیوای درەوشانەوەی زیاترتان بۆ دەخوازین و، هەر بەردەوامبن لە خزمەتکردن و کاری پێکەوەییی زیاتر بۆ کوردستان.
11 ساڵ لەمەوبەر، دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە وێستگەیەکی مێژوویی و چارەنووسسازدا دەستی بە کارەکانی کرد و هاتە نێو گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی کوردییەوە. ئەو کاتەی گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لە جەنگێکی سەختدا دژی داعش وەستابوونەوە، کوردستان24 چووە سەنگەری بەرگری و بووە قەڵغانی پاراستنی خاک، مرۆڤ و سامانی نیشتمانیی کوردستان.