زیاتر لە 540 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژراون
نزیکەی 24 هەزار كەس برینداربوون
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئامارێکی نوێی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، 545 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئامارێکی دیکەی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا، 545 کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، 17 کەسییان لە هێزە ئەمنییەکانن.
بەیاتی ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەی برینداران نزیکەی 24 هەزار، ھەروەھا 79 كەسیش رفێنراون، لەنێویاندا چوار کچ ھەن، 22 رفێنراو ئازادکراون، ئەوانی دیكەش چارەنووسییان نادیارە، کە یەکێکییان کچە، هەروەها دوو هەزار و 800 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، جگە لە 38 کەس سەرجەمییان ئازاد کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە تا ئێستا، لە 600 کەس تێپەڕیکردووە.
ھ.م