مەسرور بارزانی پاپای ڤاتیكان بانگهێشتی هەرێمی کوردستان دەكات

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین دیداری گرنگ ئەنجام دەدات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/2/19، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە، رەوشی بەیەکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی، بارودۆخی كریستیانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاووتوێ كرا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسی پاپای ڤاتیكانی كرد، لە بەرامبەر پەیام و ئامۆژگارییەكانی بۆ قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتیخوازی و لێبووردن و بەیەكەوەژیان لە نێوان گەلان و پێكهاتە جیاوازەكانی جیهان و عێراق و ناوچەكە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پوختەیەكی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بە تایبەت لە رووی بەیەكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی، كە هەمووان بە ئارامی و تەبایی دەژین و مومارەسەی مافە مرۆیی و ئایینی و كولتوورییەكانیان دەكەن، ئەمەش بەلای حكوومەتی هەرێم، هەمیشە جێگەی بایەخ بووە. هەروەك پەناگەیەكی ئارامیش بووە بۆ سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر، كە بەهۆی توندوتیژی و بارودۆخی ناوچە جیاوازەكانی عێراق و سووریاوه‌، روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات. 

قەداسەتی پاپای ڤاتیكان ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كرد، لەو كەشە ئارامەی بۆ تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان رەخساندوویانە و شوێنی ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەیان كردووه‌تەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دەستەبەر كردوون.

پاپای ڤاتیكان، سوپاسی هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی کوردستانی كرد، كە هەمیشە بە تەنگ پێكەوەژیان و ئاشتی و تەباییەوە بووە، لە رووبەڕووبوونەوەی گوتاری توندڕەویی و شەڕی تیرۆریش لە عێراق و ناوچەكەدا، كاریگەرییەكی زۆری هەبووە و بۆ مرۆڤایەتی و ئازادیی پێكهاتەكان و پارێزگاریكردن لە ماف و كەرامەتیان، قوربانیی زۆری داوە.

لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە. ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكوو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە وبە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یاوەری سەرۆکی حکوومەت بوون، بریتی بوون لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، خاليد شوانی، وەزیری هەرێم.