سەرەڕای کۆرۆنا چین پاڵپشتی وەبەرهێنەری دەرەکی دەکات
وەبەرهێنانی بیانی چین 4% گەشەی کردووە
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چین پاڵپشتی وەبەرھێنانی دەرەكی دەكات.
وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاندووە، دەست بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دەكات بۆ ئەوەی لە رووی بازرگانی و وەبەرھێنانی دەرەكیدا جێگیربوون بەدەستبھێنن و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لە ئەنجامی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروستبووە ، تا رادەیەك كەمبكەنەوە.
وەزارەتەكە جەخت لەوەشدەكاتەوە، ھانی كۆمپانیاكان دەدات، ھاوردەی كاڵای تەندروستی و بەرھەمی كشتوكاڵی كە لە بنەڕەتدا دووچاری كەمی خستنەڕووی ئەو دوو بەرھەمە بوون، لە وڵاتەكەدا زیادبكەن.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتەكەش، وەبەرھێنانی دەرەكی راستەوخۆ لە چین بەرێژەی 4% گەشەی تۆماركردووە لەسەر بنەمای ساڵانە، بەجۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵ گەیشتە 87 ملیار و 57 ملیۆن یوانی چینی.
ھ.م