كورد داوای زانینی پشكی خۆی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق له عه‌للاوی ده‌كات
"عه‌للاوی گرنگی به كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌داوه"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پارتی داوای زانینی پشكی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له عه‌للاوی ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسێكی یه‌كێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی عه‌للاوی بیر له ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌نده گرنگی به كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نا‌دات.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: کارنامە و زانینی پشکی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق وەکو یەك گرنگن، چونکە پێش کارنامە سەنگ و قورسایی کورد لەو کابینەیە گرنگە.
لە بەرامبەردا ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرای دەکات، کە لە لایەن سەرۆك وەزیرانی راسپێرداو ھێندەی بیر لە تەواوکردنی کابینەکەی دەکرێتەوە، ھێندە گرینگی بە کارنامە نەدراوە.
H.B