یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی بەرزدەبێتەوە
لە ماوەی دوو ساڵدا ھەڵكشاوە
K24 - ھەولێر
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی 5% بەراورد بە ساڵی 2018 بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی راپۆرتەکانی ساڵانە بۆ یەدەگی دراوی بیانی دەرکەوتووە، ئاستی کارکردنی بانکەکە لە ساڵی 2019 بەراورد بە ساڵی 2018 باشتر بووە، بە جۆرێک یەدەگی دراوی بیانی بە رێژەی لە 5.52% زیادی کردووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی کڕینی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.