"لە کابینەی نوێی عێراقدا کورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە"

وەزیرە کوردەکانی کابینەکەی عەللاوی دەبێت نوێنەری هەرێمی کوردستان بن

K24 - كەركووك

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە کابینەی نوێی عێراق کورد سێ وەزارەت وەردەگرێتەوە، بەڵام پێویستە وەزیرەکان وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".

گوتیشی: "بەلای ئێمەوە نوێنەرایەتی كردنی ھەرێمی كوردستان گرنگە نەك پۆست، ئێمە رێزمان بۆ بۆچوونەكان ھەیە، بەڵام نوێنەرایەتی كردن لە عێراق بە كەسانی سەربەخۆ ناكرێت، لە دەستووری عێراق".

رێبوار تەها، راشیگەیاند: "مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ناكرێت وەك ناوەڕاست و خواروی عێراق بێت".