بانکی ناوەندی چین جارێکی دیکە رێژەی سوود دادەبەزێنێت

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە كۆمپانیاكان زیانی زۆریان بەرکەوتووە

K24 - ھەولێر

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی چین رایگەیاند، ئاراستەی بانکەکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رێژەی سوود دابەزێنێت، و پارێزگاری لە خستنەڕووی پێویست بکات، ئەوەس وەک پاڵپشتی و هاوکارییەکە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە چەند هەفتەی رابردوو چین چەندین جار رێژەی سوودی دابەزاند، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی گوشارە داراییەکان لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی چالاکییەکانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانی بەرکەوتووە.

ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندی چین ئاماژەی بەوەدا، کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری چین سنووردار، و چین لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجی جیاواز لە بوارەکانی ئابووری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی.

گوتیشی، بانکی ناوەندی بە وردی چاودێری پێنوێنی نرخەکانی بەکاربەر دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە نەرێنی کاریگەری کردووەتە سەر.

ھ.م