لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە
وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان بەشدار دەبن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ رێکارەكانی خۆپارێزی دەکەن.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکـومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەی وەزاری باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر کۆدەبێتەوە".
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێم راشیگەیاند: "جگە لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن و تاوتوێی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو رێکارییانە خۆپارێزیانە دەکەن کە دەبەن رێگر لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ کوردستان".