هه‌ولێر.. به‌هۆی گران كردنی نرخی ده‌مامك 12 كۆگای فرۆشتنی پێداویستی پزیشكی داخران
له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان به‌رده‌وامن
K24- هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، له ئێواره‌وه تا ئێستا 12 كۆگای فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پزیشكی‌یان له سه‌نته‌ری شار داخستووه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كوردستان 24، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زیانیاریاین پێگه‌یشت، كه ژماره‌یه‌ك كۆگای فرۆشتنی پێداویستی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی نرخی ده‌مامكیان گران كردووه، لێژنه‌یه‌كیان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه پێكهێنا.
ئاشكراشیكرد، له به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و پرسه، له ئێواره‌وه تا ئێستا 12 كۆگایان به‌هۆی گرانكردنی نرخی ده‌مامك له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر داخستووه.
پێشتریش له كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ن، كه‌سانێك ئه‌و دۆخه بقۆزنه‌وه و نرخی ده‌مامك و پێداویستی پزیشكی له‌سه‌ر هاووڵاتیان گران بكه‌ن.
H.B