بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

K24 – هه‌ولێر:

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی پێوەری رێختەر، شاری خۆی کە دەکەوێتە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و لە چەند شارێکی باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی قەیرانەکانی ورمێ بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە زیانی ماددی و گیانی هەبووە.

راشیگەیاند، بوومەلەرزەکە زیانی بە 43 گوندی پارێزگای ورمێ گەیاندووە و ‌هێڵەکانی پەیوەندیکردنیش لەو گوندانە پچڕاوە.

هەروەها، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە وان حەوت کەس بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە.

H.J