عێراق ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی گه‌شتیارانی ئێران بۆ ناو خاكه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه
هۆكاره‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنایه له ئێران
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڕیاریاندا، ماوه‌ی داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌ڕووی زیاره‌تكارانی ئێرانی‌دا درێژ بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، "عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریداوه ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پێشوازیكردن له هه‌موو ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه، كه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دێنه عێراق".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، حكومه‌تی به‌غدا هاتنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی بیانی له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بۆ عێراق بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ قه‌ده‌غه كرد، شه‌وی رابردووش عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، ئه‌و ماوه‌یه درێژ ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به واده‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌و ماوه‌یه بكات.
H.B