شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان و عه‌للاوی لێك نزیك ده‌بنه‌وه
"سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراوی عێراق تێگه‌یشتنی باشی بۆ داواكارییه‌كانی كورد هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لە کۆبونەوەکانیاندا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و عەلاویشدا جەختیان لە چەند خاڵێك کردووه‌تەوە، گرنگترينيان مووچەی فەرمانبەران، بەشە بودجەی ھەرێم و پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی جوتیاران. ده‌شليت: لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هه‌ردوولا هه‌يه.
شارەزایانی سیاسی و دەستوریش پێیان واییە، ئه‌گه‌ر حکومەتی داھاتوی عێراق وەك ئه‌وه بێت كه عەلاوی بانگەشەی بۆ دەکات و بێلایەن بێت, ئەوا کێشەی گەورەی بەدواوە ده‌بێت. جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، پێویستە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێراو ئەو ڕاستییە بزانێت، کە عێراق لەسەر بنەمای تەوافوق دامەزراوە.
تائێستا دیار نییە کە متمانە بە کابینەکەی عەلاوی دەدرێت یاخود نا، بەڵام شاندەکەی ھەرێمی کوردستان بەردەوامه لە کۆبونەوەکانی لەگەڵ عەلاوی, جەختیش لەوە دەکەنەوە، نابێت ئەو ڕێکەوتنانە پشتگوێ بخرێن، کە کورد لەگەڵ كابينه‌كه‌ى عادل عەبدولمەھدی كردوویه‌تی.
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کوردیش ئاشکرای دەکات، له‌سه‌ر ئه‌وه رێکەوتوون وەزیرێکی دیکە بۆ کورد دابنرێت، كه پەیوەست بێت بە کاروباری سیاسی نێوان ھەولێر و بەغدا.
H.B