فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی لە هەڵەبجە و دهۆك دەکرێنەوە

له‌ داهاتوودا ئه‌و دوو فه‌رمانگه‌یه‌ ده‌كرێنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی

K24- هه‌ولێر:

فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و دهۆك دەکرێنەوە، بڕیاریشە لە داهاتوودا بکرێنە بەرێوەبەرایەتی گشتی.

ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆییەمە بۆ چاکسازی لە داهات و چۆنیەتی خەرجکردن و کارکردنی پرۆژەکان و خەرجیەکانی پارێزگاکان.

له‌م پاكێجه‌دا کوردستان 24 زانیاری لەسەر ئەرك و کار و چۆنیەتی دامەزرادنی ئەو دوو فەرمانگەیە دەخاتە روو.

H.B