وەزارەتی پەروەردە ئەپڵیکەیشنێك دەخاتە بەردەستی مامۆستا و قوتابیان
لە قۆناغی 1ی بنەڕەتی بۆ 12 ی ئامادەیی دەتوانن سوودمەندبن
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەپڵیکەیشنێك دەخاتە بەردەستی مامۆستا و قوتابیان و دوای داونڵۆد كردنی ئەپڵیكەیشنەكە دەتوانن بێ ئینتەرنێت و بە ئۆف لاین، سودمەندبن لە پەرتوکەکانی خوێندن لە قۆناغی 1ی بنەڕەتی بۆ 12ی ئامادەیی.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "ئاگاداریەک بۆ مامۆستایان و قوتابیان، گشت وانەکانی خوێندن لە لەپی دەستانە بەبێ ئینتەرنێت. ئێستا هەورە فێرگە لە سەر سیستمەکانی (ئەندرۆید ـ ویندۆز ـ IOS ) بەردەستە، یەکجار پێویستت بە ئینتەرنێتە بۆ داونلۆد کردن، پاشان ئەپڵیکەیشنەکە بە ئۆف لاین، بێ ئینتەرنێت کاردەکات، مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن سودمەندبن لە پەرتوکەکانی خوێندن لە قۆناغی 1ی بنەڕەتی بۆ 12 ی ئامادەیی، وانەکان هەمووی بە ڤیدیۆ و بە pdf بەردەستن،وە خوێندکار دەتوانێت چەندین پرسیار دابنێت و خۆی تێست بکات، جیا لەوەی وێب سایتی هەورە فێرگە بە بەردەوامی نوێکاری تێدا دەکرێت، ئێستا دەتوانن ئەپەکانی هەورە فێرگە بۆ هەموو سیستمەکان لێرە داونلۆد بکەن".