وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە كۆبوونەوەدان

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدایە

K24 - بەغدا

شڤان جەباری، پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە گەیشتە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا و لەلایەن نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق پێشوازیان لێكرا".

بەگوێرەی زانیاریەكانی پەیامنێرمان: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ماف و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە دەكرێت. وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەكات لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق مافە دەستوورییەكانی پێشمەرگە دەستەبەر بكرێت".

پەیامنێرمان، گوتیشی: "تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوكە بۆشایی ئەمنییە لە ناوچە كوردستانییەكان كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر بەھئی ھاتنی ھێزەكانی عێراق لەو ناوچانە بۆشایی ئەمنی دروستبووە و چەكدارانی داعش چەندین جارە لەو سنوورانە ھێرش بكەن".

وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە كۆبوونەوەدان
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە كۆبوونەوەدان
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە كۆبوونەوەدان
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە كۆبوونەوەدان