بایرن میونشن ئاماده‌یه به‌م مه‌رجه كۆتینهۆ له یانه‌كه بهێڵێته‌وه
بایرن میونشن مه‌رجێكی خستۆته به‌رده‌م كۆتینهۆ بۆ كڕینه‌وه‌ی له بارسێلۆنا

یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا مه‌رجێكی بۆ مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ له یانه‌كه داناوه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكات له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه باڤارییه‌كه كۆتینهۆ له بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بایرن میونشن ئاگاداری كۆتینهۆیان كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بمێنێته‌وه پێویسته خۆی بسه‌لمێنێت.
كارل هاینز رۆمینگی سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هێشتا داهاتووی كۆتینهۆ روون نییه، ده‌شڵێت: كۆتینهۆ له هه‌ندێك یاری ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، له هه‌ندێك یاریش چاوه‌ڕێی ئاستێكی به‌رزتری لێ ده‌كه‌ین.
رۆمینیگه گوتیشی: مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ له بایرن میونشن په‌یوه‌سته به‌خودی یاریزانه‌كه، ئه‌گه‌ر ئاستێكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكات ئاماده‌ین ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له بارسێلۆنا بكڕینه‌وه.
كۆتینهۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2019 به‌شێوه‌ی خواستن به هه‌شت ملیۆن یۆرۆ روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 28 یاری كردووه، 7 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌یه.