كۆرۆنا گورزی لە كەرتی گەشتیاری فەرەنسا دەدات

زیاتر لە 10 حاڵەتی كۆرۆنا لە فەرەنسا تۆماركراوە

K24 - ھەولێر

وەزیری دارایی فەرەنسا ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی بە كەرتی گەشتیاری وڵاتەكەی گەیاندووە.

برۆنۆ لۆمیێر، وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ژمارەی گەشتیاران لە وڵاتانی ئەوروپادا بە رێژەی 30% بۆ 40% دابەزیوە، و ئاماژەی بەوەشدا کەمبوونەوەی ئەو رێژەیە لێکەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر ئابووری.

لۆمیێر رایگەیاندووە، ساڵانە دوو ملیۆن و 700 هەزار گەشتیاری چینی سەردانی فەرەنسایان دەکرد، بەڵام بێگومان ئەو ژمارەیە بۆ ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

هاوکات حکومەتی فەرەنساش تووشبوونی 12 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی تووشبوێکی لە وڵاتەکەی رایگەیاندووە.

ھ.م