ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی پشوو بڕیاریدا
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا
K24 - سلێمانی
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا، بۆ پاراستنی قوتابیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پەروەردەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بكرێتە پشووی فەرمی.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی راگەیاند، پشووی فەرمی پەروەردەكانی سنووری ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕینیش دەگرێتەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئازاد محەمەدئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای روونیكردەوە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا لە سبەی چوارشەممە 26/2/2020 لە ناوەندەكانی خوێندنی سنووری سلێمانی دەبێتە پشووی فەرمی بۆ ماوەی یەك مانگ.
ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دکتۆر سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە ھاووڵاتییان كرد ھاوكاریان بن و رێنماییە تەندروستییەكان لەبەرچاو بگرن.