كورد داوا له عهللاوی دهكات میتۆدهكهی بگۆڕێت
"ههنگاوهكانی عهللاوی بە دڵی كورد و لایەنە سونەکان و بەشێك لە لایەنە شیعەکان نییە"
K24- ههولێر:
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گفتووگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، چونکە دەیانەوێت حکومەتێك بۆ خزمەتی تەواوی پێکھاتەکانی عێراق پێکبھێنن، بەڵام پێش ئەوە پێویستە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو کار و بەرنامەکەی بگۆرێت.
محەمەد سەعدەدین، ئهندامی شاندی دانوستانكاری ههرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق دهڵێت: ئەو ھەنگاوانەی لە لایەن سەرۆك وەزیرانی راسپێرداو نراون، بە دڵی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سونەکان و بەشێك لە لایەنە شیعەکان نییە، بۆیه پێویسته عهللاوی كارنامهی حكومهتهكهی بگۆڕێت.
لهكاتێكیشدا دامەزراوە فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر دەستەبەرکردنی سەرجەم مافە دەستووریەکانی ھەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەکەن، وهك دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێم دووپاتی دهكاتهوه، جێبەجێکردنی رێکەوتنەکانی ھەولێر و بەغداش، لەنێو ئەو مەرجانەن، کە ھەرێمی کوردستان لە کابینەکەی محەمەد تهوفیق عەللاوی داوای دەکەن.
بەڕای سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان، ھەنگاوەکانی عەلاوی بۆ زۆرێك لە پێکھاتەکانی عێراق، جیگای متمانە نین، بۆیە بە پێویستی دەزانن پێداچوونەوەنەوە بە بەرنامەکەیدا بکرێتەوە، بەجۆرێك کابینەکەی داخوازی ھەموو پێکھاتەکان بەدی بھێنێت.
H.B