کارگەیەكی دروستکردنی ماست لە ھەولێر داخرا
دەستگیرا بەسەر نزیکەی 500 کیلۆگرام ماست
K24 - ھەولێر
بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە ھەولێر داخرا.
د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر راگەیاند "تیمی تەندروستی کارگەکان لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکین لە رێگای کەسنەزان كارگەیەكی دروستکردنی ماستیان داخست، و نزیکەی 500 کیلۆگرام ماست و 120 کیلۆگرام شیریان لەناو برد، لەبەر ئەوەی ئەم کارگەیە مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبوو، ئەم ماستە بەپێی رینمایی تەندروستی دروست نەکرا بوو".
راشیگەیاند: "تیمەکان رۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتییەکان کارگەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپیچێەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە".


