كۆرۆنا گه‌یشته وڵاتێكی دیكه‌ش
كه‌سی تووشبوو له وڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
زافار میرزا، وه‌زیری ته‌ندروستی پاكستان یه‌كه‌م دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر میرزا رایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی رێكاره پزیشكییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حاڵه‌تانه كراوه و دۆخی ته‌ندروستی هه‌ردوو تووشبووه‌كه جێگیره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویست به دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی ناكات و دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ دایه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته گوتی: "یه‌كێك له‌و دوو حاڵه‌ته له گه‌وره‌ترین شاری ئه‌و وڵاته "كاراچی" تۆمار كراوه"، به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوێنی دووه‌م تووشبوو هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "Geo"ی پاكستانی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ی راگه‌یاند و وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه له به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی سه‌ندی باشووری رۆژهه‌ڵاتی پاكستان گواستییه‌وه، كه‌سه تووشبووه‌كه به‌م نزیكانه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B