حكومه‌تی هه‌رێم هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د داوای لێبوردن له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌ت هاووڵاتییان له نه‌بوونی هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه.
هه‌ردوو وه‌زیرانی ته‌ندروستی و ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان كرده‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی وه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و كۆنفرانس و فێستیڤاڵی راگه‌یاند.
هاوكات دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیش داوای له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نه‌كه‌ن.