بۆیەکەمجار زیندەوەرێک دۆزرایەوە کە پێویستی بە ئۆکسجین نییە

یەکەم زیندەوەر دۆزرایەوە بەبێ ئۆکسجین دەژیت

K24 – هه‌ولێر:

تاوەکو ئێستا مرۆڤ و زانایان بڕوایان وابوو، هەموو ئاژەڵێک پێویستی بە ئۆکسجینە بۆ ئەوەی لە ژیان بمێنێتەوە، بەڵام ئاژەڵێکی نوێ دۆزرایەوە، بەبێ ئۆکسجین دەتوانێت بژیت.

زانایان زیندەوەرێکی مشەخۆر دەدۆزنەوە کە لەسەر شانەکانی ماسی سەلەمۆن دەژین و پێویستیان بە ئۆکسجین نییە تاوەکو وزە بۆخۆیان دروست بکەن.

ستێفان ئاکتینسۆن، توێژەری باڵا لە زانکۆی ئۆریگۆن لە بەشی مایکرۆ بایۆلۆجی رایگەیاند، یەکەمجارە زیندەوەرێک دەدۆزینەوە کە بۆ بەردەوامبوونی لە ژیان پێویستی بە ئۆکسجین نییە.

ئەو زیندەرەوە بەناوی H. salminicola لەسەر چەند جۆرێکی ماسی دەژیت و خواردنی ئامادەکراو لە ماسییەکان دەبات و بەوەش پێویستی بە بەکارهێنانی ئۆکسجین نییە.

هەروەها، ئەو زیندەرەوە لە کەشوهەوایەک دەژی کە ئۆکسجینی کەمە و بڕیاردراوە لێکۆڵینەوەی زیاتری لەبارەوە بکرێت.

CNN