یه‌كه‌م خانمه به‌رپرسی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
ژماره‌ی به‌رپرسه تووشبووه‌كانی ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت زیاتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "رووسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، مه‌عسومه ئیبتیكار، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری خانمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا ئێرانی و جیهانییه‌كان تووشبوونی موجته‌بی زولنور، نوێنه‌ری شاری قوم و هاوكات سه‌رۆكی لیژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێرانیان راگه‌یاند.
دوێنێش ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی رایانگه‌یاندبوو، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئیره‌ج حه‌ریرچی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه.
H.B