به‌رپرسێكی دیاری ئێران به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
كۆرۆنا یه‌خه‌ی به‌رپرسانی ئێران به‌رنادات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هادی خه‌سره‌و شاهی، باڵیۆزی پێشووی ئێران له ڤاتیكان و سه‌رۆكی پێشووی نووسینگه‌ی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له میسر به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
وێڕای پۆسته دیپلۆماتییه‌كانی، هادی خه‌سره‌و شاهی له ئێران به زانایه‌كی ئاینی و توێژه‌رێكی دیاری ئه‌و وڵاته ده‌ناسرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه داناوه، كه تووشبوونیان به‌و په‌تایه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه یان گومانلێكراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "رووسیا الیوم" بڵاویكرده‌وه، مه‌عسومه ئیبتیكار، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری خانمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا ئێرانی و جیهانییه‌كان تووشبوونی موجته‌بی زولنور، نوێنه‌ری شاری قوم و هاوكات سه‌رۆكی لیژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێرانیان راگه‌یاند.
دوێنێش ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی رایانگه‌یاندبوو، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئیره‌ج حه‌ریرچی، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه.
H.B