جوان ئیحسان: عهللاوی وهڵامێكی روونی لایهنهكانی نهداوهتهوه
"بە یەك بڕیار دەچینە ناو كۆبوونەوەی پەرلەمان"
K24 - بەغدا
جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا محەمەد تۆفیق عەللاوی وەڵامێكی روونی لایەنەكانی نەداوەتەوە و بەشێك لە شیعەكانیش نیگەرانن و بڕیاری لانەیە سیاسییە كوردستانییەكانیش ئەوەیە كە پێكەوە یەكھەڵوێست بن، لەسەر ئەوەی كە ئایا متمانە بە كابینەی نوێ دەدەنەوە یاخود نا.
جوان ئیحسان، بە كوردستان24ی گوت: "بێ متمانەی زۆر لەلایەن بە شێك لە شیعە و سوننەكان بەرامبەر بە پرۆسەی دەنگدان بە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ھەیە، پرسیارەكان زۆرن. سەرۆكی راسپێردراوی حكومەت تائێستا نەیتوانیوە وەڵامی دڵەڕاوكێی لایەنەكان بداتەوە".
گوتیشی: "وەك لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بڕیاری سەرەكیمان ئەوەیە بە یەك بڕیار دەچینە ناو كۆبوونەوەی پەرلەمان، بە یەكدەنگ بڕیار دەدەین كە دەنگ بە كابینەكە دەدەین یان نا، ئێستا چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی حزبەكانی خۆمان دەكەین، لەبارەی متماندان بە كابینەكەی عەللاوی".