"عەللاوی لەگەڵ کورد و سوننەکان گفتوگۆ دەکات"
عەللاوی حەوت وەزارەتی بۆ پێکهاتەی سوننە دیاری کردووە
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە ئاشكرای كرد، محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەبارەی لێکتێگەیشتن بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت کۆبوونەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، عەللاوی حەوت وەزارەتی بۆ پێکهاتەی سوننە دیاریکردووە، چوار لە وەزیرەکان لەلایەن عەللاوی و سێ وەزیریش لەلایەن حەلبوسییەوە دیاریدەکرێن.
پێشتر ریاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندبوو، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، خولێکی دیکەی دانوستانەکانی لەگەڵ کورد و سوننە، بۆ کۆکردنەوەی کۆدەنگی نیشتمانی، بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی دەستپێکردووە.
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی یەكشەممە بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی كۆببێتەوە.
دوێنێ له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ داوایكردبوو، واده‌ی دانیشتنی نوێنه‌ران دوابخرێت.
له نامه‌كه‌یدا عه‌للاوی داواشیكردبوو، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی دانیشتنی نائاسایی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به حكومه‌ته‌كه‌ی دوابخرێت بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی عه‌للاوی به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چوو.