كوردێك به‌ر له‌ 11 ساڵ پێشبنی هاتنی په‌تای كۆرۆنای له‌ كتێبێك تۆماركردووه‌

"لێرە کەمتر خەڵك دەگرێ.. چین و هیند زۆربەی دەمرێ"

K24- راپه‌ڕین:

هاوڵاتیەکی کورد ۱۱ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا پێشبینی پەتای کۆرۆنای کردووە و دەڵێت: لەم سەدەیە پەتایەك دێت لە چین خەڵك زۆر دەکوژێ و ئێران وێران دەکات.

سەید موحسینی حەکیم، ساڵی ۲۰۰۹ پێشبینیەکانی خۆی لەدیوانێکی شیعریدا بڵاو کردۆتەوە و لەپێشبینیەکانیدا ئاماژەی بە هاتنی داعش و وێران بوونی سوریا کردووە و پێشبینیەکانی ڕاست ده‌رچوون.

له‌ باره‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ۱۱ ساڵ پێش ئێستا نوسیویەتی:

لێرە کەمتر خەڵك دەگرێ

چین و هیند زۆربەی دەمرێ

ئەو پەتایە لەو سەدەی دێ

هاکا ئەو بەڵا بەدەی بێ

H.B