چارەنووسی کابینەکەی یەكلا دەكرێتەوە

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چارەنووسی کابینەکەی محەمەد عەللاوی یەکلادەکاتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حکومەت، بەسەرۆکایەتی محه‌مه‌د تۆفیق عەللاوی کۆببێتەوە.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درا و خرایە شەممە و دواتر بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخرابوو.

تا ئێستا ناکۆکی سیاسیی زۆر لەبارەی کابینەکەی عەللاوی هەیە و هەریەک لە کورد و سوننە و بەشێک لە شیعەکانیش، تێبینییان هەیە و ئامادەنین دەنگ بە کابینەکە بدەن.