بەرھەم ساڵح داوایەك لە لایەنەكان دەكات
عەللاوی كشایەوە
K24 - ھەولێر
سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رێکبکەون.
دوای ئەوەی محهمهد تۆفیق عهللاوی، کشانەوەی خۆی لە پێكهێنانی كابینهی نوێ راگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رێکبکەون.
بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆمار، سوپاسی هەوڵەکانی عەللاوی کردووە و داوای لە کوتلە سیاسییەکان کردووە، لە ماوەی دەستووری دیاریکراو، کەسێکی نیشتمانی قبوڵکراو لەلایەن گەلەوە لە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریبکەن.
بەگوێرەی ماددە 76ی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆمار، 15 رۆژی لەبەردەم دایە بۆ راسپاردنی کەسێکی دیکە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.