له ئه‌ندۆنیزیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كرا
به هۆی تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ژاپۆنی تووشبوودا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌ندۆنیزیا، جۆكۆ ویدودۆ، ریگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆمار كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌ندۆنیزیا راشیگه‌یاند، دوو هاووڵاتی به هۆی تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ژاپۆنی تووشبوودا، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته نیگه‌رانن له ئه‌گه‌ری بوونی حاڵه‌تی دیكه‌ی شاراوه و زوو ئاشكرا نه‌كردنی حاڵه‌ته‌كان.
ئه‌ندۆنیزیا یه‌كێكه له وڵاته قه‌ره‌باڵغه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له 260 ملیۆن كه‌سه و چواره‌م وڵاتی جیهانه له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه.