یه‌كێتی ئه‌وروپا: هیوادارین توركیا رێز له رێكه‌وتنی نێوانمان بگرێت
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌یه، كه رێز له‌و رێكه‌وتنه بگرێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا له باره‌ی كۆچبه‌رانه‌وه واژووی كردووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، پرسی واڵاكردنی سنوور به رووی په‌نابه‌راندا یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و چیدیكه ده‌روازه‌كان داناخه‌ین.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، به‌م نزیكانه ملیۆنان په‌نابه‌ر روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی ئه‌وروپا، ئورسولا ڤۆن دێرلا‌ین رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوسۆزی بۆ توركیا هه‌یه له باره‌ی ره‌وشی سووریاوه.
گوتیشی: بڕیاری توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به رووی په‌نابه‌راندا تا بگه‌نه ئه‌وروپا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات.