وەزارەتی دارایی لەبارەی پشووی ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەش دەکرێت بڕیارێک دەدات
کارمەندانی بانکەکان ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی و دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی رۆژانی پێنجشەممە و شەممە پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەش دەکرێن، دەوام دەکەن و مووچە دابەش دەکەن.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەت، ئەو بانکانە سەرپشکن لە دابینکردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ کارمەندانی بانکەکان و دەشبێت مووچەخۆران لە رێنماییە تەندروستییەکان ئاگادار بکرێنەوە.

H.J