5 كیلۆگرام هیرۆیین له هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، بڕی 5 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هیرۆیین له هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و چه‌ند تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی تاوانی رێكخراو سه‌ر به ئاژانسی پاراستن، توانیویانه ئه‌و تۆمه‌تبارانه و مادده هۆشبه‌ره‌كه ده‌ست به‌سه‌ردابگرن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران له رێكه‌وتی 2/3/2020 دوو تۆمه‌تباریان له بازگه‌ی بێخاڵ ده‌ستگیركردووه كه به بڕی جیاواز و دیاریكراو، مادده‌ی هۆشبه‌ریان له جۆره‌كانی حه‌شیش و كریستال پێ بووه له‌گه‌ڵ 3 هه‌زار و 9 دۆلاری ساخته.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئێستا تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.

ئ. م